Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:35

تورکیا دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی 12 کۆچبەر ڕاده‌گه‌یه‌نێ کە بەهۆی سەرما گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

  

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە تەرمی 12 کۆچبەریان دۆزیوه‌ته‌وه‌ کە لە نزیک سنووری یۆنان بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدابوو.

سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تویتێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: تەرمی 12 کۆچبەریان لە سنووری یۆنان دۆزیوەتەوە کە بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاند: 12 لەو 22 کۆچبەرەی کە لەلایەن یەکە سنوورییەکانی یۆنانەوە پۆشاک و جلوبەرگیان دەستی بەسەردا گیرا و دیپۆرت کراونەوە، بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی گوتەی دەسەڵاتدارانی ئەدرنە ئەو کۆچبەرانە لە نزیک شارۆچکە پاشاکۆی کە دەکەوێتە سنووری تورکیا-یۆنان دۆزراونەتەوە.

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە 11 کۆچبەریان لە کاتی دۆزینەوەیان گیانیان لەدەستدابوو، پاشان یەکێکی دیکەیان لە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

هاوکات سەرچاوەکانی کەشناسیش ئاماژەیان بەوە دا کە شەوی ڕابردوو پلەی گەرمی ناوچەکە گەیشتۆتە ژێر سفر.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.