وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی پڕۆژەی پێوەری زیرەکەوە سووتانی گۆڕەر کەمتر بووەتەوە و سووتانەکەشیان تەنیا لەو شوێنانە بووە کە پێوەری زیرەکی بۆ نەبەستراوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی رابردوو سووتانی گۆڕەری کارەبا بەراورد لەگەڵ سێ ساڵی پێشتر بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو کەم بووەتەوە.
هەروەها ئامارەکانی 4 ساڵی ڕابردووشی خستەڕوو کە بەمشێوەیە:-
لە ساڵی 2018، لە کۆی (48852) گۆڕەر، (1493) گۆڕەر سووتاون.
- لە ساڵی 2019، لە کۆی (52577) گۆڕەر، (1487) سووتاون.
- لەساڵی 2020، لە کۆی (54296) گۆڕەر، (1396) گۆڕەر سووتاون.
- لەساڵی 2021، لە کۆی (57945) گۆڕەر، (856) گۆڕەر سووتاون.
ڕاشیگەیاند: لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی گۆڕەرەکانی کارەبا، گۆڕەرێکی کەمتر سووتاوە
ئاماژەی بەوەش کرد "لە ساڵی 2021 بە هۆی پڕۆژەی پێوەری زیرەکەوە، سووتانی گۆڕەر کەمتر بووەتەوە و سووتانەکەشیان تەنیا لەو شوێنانە بووە، کە پێوەری زیرەکی بۆ نەبەستراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.