Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:37

ئیمارات خستنە خوارەوەی سێ فرۆکەی بێفڕۆکەوانی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ئیمارات خستنە خوارەوەی سێ فرۆکەی بێفڕۆکەوانی راگه‌یاند کە کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەیان بەزاندبوو.

لەو راگەیەندراوەدا کە لەھەژماری وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە رێکاری تەواوی پێویست بۆ پاراستنی وڵاتەکە لە ھەر ھێرشێک گیراوەتەبەر.

زانیاری ئەوەش بڵاوکراوەتەوە کە کایەی ئاسمانیی وڵاتەکە بەزێندراوە و ئەو سێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە ئەو کارەیان ئەنجامداوە تێكشكێندراون.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئیماراتدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە ھێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە لە بەرامبەر ھەر جۆرە ھەڕەشەیەکدا وریا و ئامادەن.

ھێشتا ھیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە لەسەر ئەو بابەتە بڵاونەکراوەتەوە.

ھێزەکانی ھاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سعوودیە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ئەنجامدانی 32 ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر پێگەی حوسییەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە لە پارێزگاکانی مەئریب و جەوف لە یەمەن راگەیاندبوو.

روژهه‌لاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.