Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 11:24

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دابه‌ش ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌  3 ی 2 ی 2022، مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2022 ی مووچەی   ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوتر دابەش دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ى هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بین، به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو له‌هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی 200  ملیاره‌كه‌ی به‌غدا پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ خێراترده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ 25 ى هه‌ر مانگێكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات، له‌ ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌ وه‌ریده‌گرن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.