بانكی ناوه‌ندی عێراق نرخی خه‌رجكردنی دۆلاری یه‌كلا كرده‌وه.
عه‌مار خه‌ڵه‌ف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند: نرخی خه‌رجكردنی دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا ناێیت.
عه‌مار خه‌ڵه‌ف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی به یاوه‌ری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كانی عێراق بۆ وڵاتی میسرگوتی: زیادبوونی نرخی نه‌وت بۆته هۆی زیادبوونی یه‌ده‌گی دراوی بیانی و گه‌شه‌كردنێكی گه‌وره‌ی بۆ دراوی بیانی له ساڵی 2021 به‌خۆیه‌وه بینیوه.
گوتیشی: نرخی خه‌رجكردنی دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا ناێیت و سیاسیه‌تی دارایی به ته‌نها له‌ده‌ست بانكی ناوه‌ندیدایه.
هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد كه به‌مزووانه پێشینه‌ی خانووبه‌ره بۆ دروستكردنی خانوو به‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌درێت.
جێگای ئاماژه‌یه بانكی ناوه‌ندی عێراق 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 146،000 دینار ده‌فرۆشێت و نرخی ئه‌مڕۆی 100 دۆلاریش له نووسینگه‌كانی دراو 147،850دیناری عێراقییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.