ئه‌مڕۆ ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان بۆ تۆپی پێ ده‌ستپێده‌كات، یه‌كه‌م یاری پاڵه‌وانێتیه‌كه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی جه‌زیره‌ی ئیماراتی میواندارو بیرای تاهیتی له یاریگای محه‌مه‌د بن زاید له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات و له میانی قۆناغی یه‌كه‌م به‌رێوه‌ده‌چێت، براوه‌ی ئه‌م یاریه له قۆناغی دووه‌م رووبه‌رووی یانه‌ی هیلالی سعودی پاڵه‌وانی ئاسیا ده‌بێته‌وه.
هه‌رچی یانه‌ی چێڵسی پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپایه له چاوه‌ڕوانی براوه‌ی یاری هیلال ده‌كات له قۆناغی پێش كۆتایی، شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ر له ئه‌بوزه‌بی و له یاریگای ئال نهه‌ییان، له قۆناغی دووه‌م، یانه‌ی ئه‌هلی میسری پاڵه‌وانی ئه‌فریقیا رووبه‌رووی یانه‌ی مۆنتێری مه‌كسیكی پاڵه‌وانی كۆنكاكاف ده‌بێته‌وه، دواتر براوه‌یان له قۆناغی پێش كۆتایی یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی پالمیراسی به‌ڕازیلی پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكای باشوور ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ڕکابه‌ریه‌کانی جامی جیهانی یانه‌کان بۆ تۆپی پێ ده‌ستپێده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.