لە مانگی رابردوودا 50 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانهوه دهستگیركراون، حهوت چالاکیش لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه: لە ماوەی مانگی كانوونی دووهمی 2022، لانی کەم 50 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دهستگیركراون.
بەگوێرهی ڕاپۆرتی رێكخراوی ههنگاو ، 40 هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حزبە کوردستانییەکان، ههشت هاووڵاتیی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و دوو کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستگیرکراون.
مانگی رابردوو لانی کەم پێنج چالاکی ئافرهت لە کوردستانی ئێران، دەستبەسەر کراون و شهش کەس لەوانەش کە دەستبەسەر کراون بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان رەوانەی بەندیخانە کراون.
زیاترین رێژەی دەستبەسەر کرانەکان کە 36 حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە و 60٪ دەستبەسەر کراوەکان (30 حاڵەت) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان بهم شێوهیه ڕاگهیاندراوه:
چالاکی سیاسی: 40 حاڵەت کە دەکاتە 80٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی و پیشەیی: ههشت حاڵەت کە دەکاتە 16٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەزهەبی: دوو حاڵەت کە دەکاتە 4٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: چوار حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: 25 حاڵەت
پارێزگای سنە: 21 حاڵەت
ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیتلاعاتی سوپا: ههشت حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: 36 حاڵەت
جێبەجێ کردنی سزاکان: چوار حاڵەت
شوێنی دەستبەسەر کران
ماڵەوە: 30 حاڵەت
شەقام: چوار حاڵەت
شوێنی کار: پێنج حاڵەت
دادگا: شهش حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: چوار حاڵەت
ئیتلاعاتی سوپا: یهك حاڵەت
هاوكات بە پشتبەستن بە ئاماری رێكخراوی هەنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، لە مانگی كانوونی یهكهمی ئهمساڵدا لانی کەم حهوت چالاکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای پێنج ساڵ و 10 مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.