Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 09:14

سبه‌ی شەپۆلێکی بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە دەستپێدەکات

لە کاتەکانی دوای ئێوارەدا ھێز و کاریگەری زیاتر ده‌بێت بۆ بارانی بەخوڕ
کوردستان TV
100%

شەپۆلێکی ناسەقامگیر و مامناوەندی بارانبارین و ھەندێک کات روودانی ھەورە تریشقە هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

ئاراس جه‌بار،شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سبەی ھەینی 4-2-2022 لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریەکانی نزمەپاڵەپەستۆی ناجێگیری دەریای ناوەراست و بەرزی رادەی شێی گەرمی لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان شەپۆلێکی مامناوەند و پچر پچری بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە دەستپێدەکات و لە کاتەکانی دوای ئێوارەدا ھێز و کاریگەری زیاتر ئەبێت بۆ بارانی بەخوڕی پچر پچر لەھەندێ ناوچەدا و  روودانی ھەورە تریشقەی لەگەڵدا ئەبێت .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌ كه‌ لەکاتەکانی شەویشدا ئەگەری بەفر بارین ئەبێت بۆ سنوری ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ناوچە سنورییەکان لە بەرزایەکانی نێوان 1200 بۆ 1300 مەتر زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریا .

به‌ گوێره‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی، کاریگەری  شەپۆلەكه‌ تا ئێوارەی رۆژی شەمە 5-2-2022 بەشێوەی ناجێگیری کەش و ھەوا بەردەوامی ئەبێت و کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی سنوری گەرمیان و پارێزگای کەرکوک لاواز ئەبێت و ھەندێ ناوچەی سنورەکە ئەگەر ھەیە باران نەیگرێتەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.