پیێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی یانه‌ی ئارسناڵی جێهێشت و به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد.
له‌مباره‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی ئۆبامیانگ به‌فه‌رمی بووه یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆناو تا هاوینی دووهه‌زاروبیستوپێنج درێسی تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ده‌پۆشێت.
له به‌ندێكی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه هاتووه هه‌ردوولا ده‌توانن ئه‌م گرێبه‌سته به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه بۆ یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له گه‌ڕی داهاتووی لالیگا ئاماده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی له لیستی یاریزانانی لالیگادا تۆماركراوه‌و له دوو ڕۆژی ڕابردوو له ڕیزی بلاوگڕانا به‌شداری له یه‌كه‌ی ڕاهێنانی تیپه‌كه كرد، ئۆبامیانگ خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی به په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی بارسا.
گوتیشی خێزانه‌كه‌م له لایه‌نی دایكمه‌وه ئیسپانین، بۆیه دڵخۆشم به هاتنم بۆ وڵاتی دایكم، ئه‌م یاریزانه له هاوینی دووهه‌زاروهه‌ژده‌وه له ڕیزی ئارسناڵ یاری ده‌كات و لە كۆی سه‌دو شه‌ست وسێ یاری، نه‌وه‌دودوو گۆڵی بۆ یانه له‌نده‌نیه‌كه تۆماركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.