خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ت و گرێبه‌سته‌كانی سه‌رۆكی پێشووی یانه‌كه گرت.
لاپۆرتا گوتی، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌ی زیاده له گرێبه‌ست خه‌رج ناكه‌ین و ئاماده‌نین هیچ بۆندێك له ده‌ره‌وه‌ی یاسا واژوو بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانین دواتر رووبه‌رووی دادگا ده‌بینه‌وه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی دارایی ئێستای یانه‌كه، لاپۆرتا ئاشكرای كرد كه له كاتی وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كه‌ی یانه‌كه بڕی یه‌ك ملیار‌و سێسه‌دوپه‌نجا ملیۆن قه‌رزداربوو، له‌م ماوه‌یه توانیان بڕی سهدوپهنجاونۆ ملیۆن یۆرۆ له‌م قه‌رزه كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كارگێری پێشوو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هه‌ڵه كاری كردوه.
سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌ر یاریزانێك بكرێته ئامانج له‌لایه‌ن یانه‌كه‌وه به‌هه‌موو توانایه‌ك هه‌ولی به‌ده‌ست هێنانی ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك ئه‌م یاریزانه بكڕن به ئاشكرا ده‌ڵێن به‌م بڕه پاره‌یه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووكراوهو به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕی گرێبه‌سته‌كه ناشارنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.