Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 08:08

وه‌زیری ئه‌وقاف: حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌رستگاکان درێغی ناکات

کوردستان TV
100%


بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی مەراسیمی نۆژەنکردنەوە پەرستگای لالش بەرێوەچوو.
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 3⁄ 2⁄ 2022 لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان،  د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی و نوێنه‌رانی پێکھاتە ئایینیەکان، سەردانی پەرستگای لالشیان لەدەڤەری شێخان کرد، ئامانجی سەردانەکەی ئەنجامدانی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی بنکەی لالش بوو بەھاوکاری چەند لایەنێک .
 لەووتەیەکدا وەزیری ئەوقاف وکاورباری ئایینی سڵاوی سەرۆکی حکومەتی کوردستانی گەیاندە ئامادەبووان و رایگەیاند، ئێزیدیەکان نەھامەتی دەردەسەریان بینیوە رووبەرووی تیرۆر بوونەتەوەو جینۆساید کراون.
 ھەروەھا روونیكرده‌وه‌ ئێزدییه‌كان شایه‌نی هه‌موو خزمه‌تێكن و تاوانکاری بێ وێنەیان بەرامبەر کراوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەئەرکی خۆی دەزانێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ی زیانەکانیان  لەرووی ماددی و مه‌عنه‌وی بەپێ ی توانا ، جەختی کردەوە کە لە نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌رستگاكانی تری ئایین و پێکھاتەکانی ھەرێم  درێغی ناكەین
وه‌زیری ئه‌وقاف وکاروباری ئایینی تەئکیدی له‌پاراستنی سرووشتی پێکەوەژیان لەھەرێمدا کردەوە رایگەیاند خەڵکی کوردستان جوانترین نمونەیان نیشانی جیھانی داوە بۆئەمەش پێکەوە ئەم تەباییی و خۆشەویستیە دەپارێزین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.