نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایده‌گه‌ێنێت: لێکۆڵینەوە لە کەیسی دۆسکی ئازاد دەستیپێکردووە و تۆمەتبار بڕیاری گرتنی بۆ دەرچووە.
ڕۆژی دووشەممه، ڕێککەوتی 31/1/2022، پۆلیسی دهۆک لە بوونی تەرمێک ئاگادارکرایەوە کە هی کەسێک بوو بە ناوی دۆسکی ئازاد، کە پێشتر ڕەگەزی خۆی بۆ ڕەگەزی مێ گۆڕیبوو.
نووسینگه‌ی ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كه‌یسی دۆسكی ئازاد راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نن: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وتەی ئەندامانی خێزانی ناوبراو، دەریانخست کە دۆسکی ئازاد لەلایەن برایەکی خۆیەوە کوژراوە و تەرمەکەی بەر لە چەند ڕۆژێک لە دۆزینەوەی لە نزیک گوندێک لە شاری دهۆک فڕێدراوە.
نووسینگه‌ی ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پۆلیسی دهۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاستەوخۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردۆتەوە و تۆمەتبار بە گوێرەی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی (کوشتنی ئەنقەست) بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دهۆکەوە بۆ دەرچووە.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: دەزگا ئەمنییەکان ناوی تۆمەتبارەکەیان لە تەواوی فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکان بڵاوکردۆتەوە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بەردەوام، بەڵام تەرمی دۆسکی ئازاد دوای دەرچوونی تۆمەتبارەکە لە وڵات دۆزراوەتەوە.
نووسینگه‌ی ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: تۆمەتبار هەشت ساڵە هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە و لە یەکێک لە وڵاتە ئەوڕوپیەکان نیشتەجێیە. لە نێوان 17 بۆ18ی مانگی 12ی 2021 گەڕاوەتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانکارییە.
له‌كۆتاییدا راگه‌یاندراوه: سەرەڕای ئەوەی هەندێک دیاردە هەن کە پێچەوانەی یاسا و نەریتە کۆمەڵایەتییەکانن، بەڵام ئەم دیاردانە دەبێت لە چوارچێوەی یاسا و دادگاکان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. هەرێمی کوردستان هەر به شوێنێکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ پڕاکتیزەکردنی ئازادییە تاکەکەسییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.