Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:30

پەشیمانبوونەوە لە دیموکراسی

حوسییەكانی یەمەن لە لیستی تیرۆری ئەمریكایی دەرهێنران، عەرەب و غەیرە عەرەب دەیانەوێت گفتوگۆیان لەگەڵ بكە
کوردستان TV
100%

نووسینی ئاکۆ عەباس

پەشیمانبوونەوە لە دیموكراسی لە كایەی سیاسیدا زۆر ئاسانە، دیموكراسییەك كە بە مۆدێل هێنرابێت، ئاسانترە لە پەشیمانبوونەوە لە دەستگیركردنی كچە مۆدێلێكی لای خۆمان بەتایبەتی ئەگەر لە پارچەیەكی دیكەوە هێنرابێت!

هەموو سوریا وێران كرا، خەڵكەكەی كوژرا، دەربەدەكران بۆ لابردنی ئەسەد و سوریایەكی دیموكرات، كەچی دروشمەكە گۆڕدرا، كاغەزەكە دڕێندرا، لاپەڕەی تازە و سەردێڕی تازە دەستی پێكرد بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەسەد بۆ بونیادنانەوەی سوریا و كێبڕكێكردن بۆ كردنەوەی باڵوێزخانە و پێشكەشكردنی هاوكاری بە ئەسەد و ڕاكێشانی بۆڕی گازی ئیسرائیلی لە میسرەوە بۆ ئوردن و لەوێشەوە بۆ سوریا تا بگاتە دەستی برایان لە لوبنان.

 تورك پێش عەرەب و عەرەب پێش ئەمریكا لە ماراسۆنی چاككردنی پەیوەندین لەگەڵ سەرۆك ئەسەد بۆ دامەزراندنەوەی سوریای دیموكراتی لە ژێر سێبەری سەرۆك ئەسەددا!

حوسییەكانی یەمەن لە لیستی تیرۆری ئەمریكایی دەرهێنران، عەرەب و غەیرە عەرەب دەیانەوێت گفتوگۆیان لەگەڵ بكەن و دۆخەكە وەكو جاران لێبكەنەوە، ئەوان ڕازی نین! 
هاوپەیمانی عەرەبی و ئیسلامی هەزاران كەسیان كوشت، هەزارانیان دەربەدەر كرد، وڵاتێكیان كاول كرد. 
بە حوسی و هاوپەیمانانی دژی حوسی ژیانیان لەو وڵاتە بڕی، ئێستا دەیانەوێت وەكو خۆی لێبكەنەوە، حوسییەكان و هاوپەیمانەكانی بگەڕێنەوە سەر دەسەڵاتی ڕەوای یەمەن و بەدیموكراتی بۆ خویان و خەڵكی دیكەش بژین!

پەشیماننەبوونەوە لە دیكتاتۆریەت رووی راستەقینەیە. خۆ ڕێگەكردنەوە بۆ گەڕانەوەی سەیفی ئیسلامی قەزافیش بۆ چوونە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتانە بەشێكە لەو دیمەنەی پەشیمانبوونەوە لەدیموكراسی. هیوایە كە دۆخەكە لەژێر سێبەری كوڕی قەزافی ئارام بكەنەوە. وەك چۆن لە میسری سیسی و تونسی نوێ ئەو هیوایەیان چاندووە.

كورت و موختەسەر ڕاهێنەرە نێودەوڵەتییەكانی ئەو گەمە خوێناوییە ئەمجارەیان لە ڕێگەی تیمێكی ناوخۆیی دیكتاتۆر و خۆسەپێنەوە پاشەكشە دەكەن بۆ سەردەمی پێش بەهاری عەرەبی و دوای ئەوەی كە ئامانجە كاتییەكانیان بەدەست هێنا بە كەرەستەی ئیسلامی و توندڕەویی لە گەمەی بەهاری عەرەبیدا.

 ئێستا سەردەمى ریمۆت كۆنترۆڵەكە لەدەستی ئەواندایە، ئەوان دەیگێڕنەوە چەند ساڵێك بۆ دواوە. هەموومان دەگێڕنەوە، بەرژەوەندییەكە وادەخوازێت. 

ئەوان پێیان وایە ئێرە شایستەی دیموكراسیەت نییە. دەبێت دیكتاتۆر و ملهوڕەكان بگەڕێنەوە، ئێرە چارەكەن، بۆ ئەوەی چارەی دەردی ئەوان بكەن! هەژارەكانیش لەمبەر و ئەوبەری ڕێگاكان وەك گەڵای دار هەڵدەوەرێن، چونكە ستەمكاران لە ناوەڕاستی ڕێگاكەدا ڕێدەكەن!

دیدی رۆژنامه میدیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.