سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له کوشتنی سەرکردەی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە سوپا و سەرۆکی ئەمریکا دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئه‌م ئەرکە سەرکەوتووەیان.
ڕاشیگەیاند: داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانانی نێوده‌وڵه‌تی دەکەم بەردەوام بن لە بەرنامەی مەشق و ڕاهێنان و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق. جەختیشی کردەوە مەترسییەکانی گرووپی تیرۆرستی داعش بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەش کرد لەناوبردنی تیرۆرست ئه‌بوو ئیبراهیم قوڕەشی کە زیانی زۆری گەیاندبوو بە ناوچه‌كه، لەلایەن خەڵکی کوردستان و خوشک و برایانی ئێزیدی پێشوازی لێ دەکرێ.
هەروەها نووسیویەتی "ئیتر وێرانکاری و کۆمەڵکوژییەکانی قوڕەشی کۆتای‌یان هات، داعش‌یش گورزێکی بە ئێشی دیکەی بەرکەوت".
جێی باسه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوشتنی ئه‌بوو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌شی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می داعشی له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یاندا له شاری ئیدلیبی سووریا ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.