Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 07:01

عەلی تەتەر: بەشێک له‌ کرێی موەلیدەکان لەلایەن پارێزگای دهۆکەوە ده‌درێت

کوردستان TV
100%

 

پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، بڕیار درا کە نابێت نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە 17 هەزار و 500 زیاتر بێت، ئەگەر لەم بڕەش زیاتر بێت حکوومەت خۆی بە خاوەن موەلیدەکان دەدات.

د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی کانوونی دووەم لە سنووری پارێزگاری دهۆک لەنێوان 8 هەزار و 500 بۆ 22 هەزار دینارە، بۆ ئەوەی بارگرانی زیاتر نەکەوێتە سەر هاووڵاتییان بڕیار درا بەشێکی پارەکە لەلایەن کارگێڕی پارێزگای دهۆک بدرێت.

ڕاشیگەیاند: نابێت نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە 17 هەزار و 500 زیاتر بێت، ئەگەر لەم بڕەش زیاتر بێت حکوومەت خۆی بە خاوەن موەلیدەکانی دەدات.

ئاماژەی بەوەش کرد بۆری گاز بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کواشێ ڕادەکێشرێ و ڕەوشی کارەبا بە گشتی بەرەو باشتر دەچێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.