وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لە ھەرێمی کوردستان و ئاستی پابەندبوونی وەزارەتەکان بە وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەران و کارمەندانی حکوومەت و ئامادەکارییەکانی خۆپارێزی بۆ مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و قوتابییان لەدوای دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناوپۆل خستەڕوو.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لە هەرێمی کوردستان و ئاستی پابەندبوونی وەزارەتەکان بە وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەران و کارمەندانی حکوومەت و ئامادەکارییەکانی خۆپارێزی بۆ مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و قوتابییان لەدوای دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناوپۆل خستەڕوو، ئهنجومهنى وهزیران وێڕاى دهستخۆشى له وهزارهتى تهندروستى و پزیشكان و كارمهندانى تهندروستى و كارمهندانى وهزارهت كه به شایهتى هاوبهشه نێودهوڵەتییهكانمان و ڕێكخراوى تهندروستى جیهانى، سهركهوتووانه ڕێكارى پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ ڕووبهڕووبونهوهى پهتاى كۆرۆنا لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە، ئهنجوومهنى وهزیران جهختى لهسهر گرینگیى بهردهوامبوونى پرۆسهى وهرگرتنى ڤاكسین و گرتنهبهرى ڕێكارهكانى خۆپارێزیی لهلایهن هاووڵاتییانهوه بۆ بهرگرتن له تهشهنهكردنى زیاترى پهتاكه و پاراستنی تەندروستی گشتی کردەوە.
ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ڕەوشی تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆڕۆنا و هەڵگەڕاوی ئۆمیکڕۆن و ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەگەرمی سوپاسی وەزیری تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کرد کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو زۆر بە رێکوپێکی بەشێوەیەکی زۆر باش بەرەنگاری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و خزمەتگوزاریەکانی هاووڵاتییانیان کردووە.
دەقی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی تەندروستی:-
1- هەرێمی کوردستان لە (23/01/2020) پێش هەموو وڵاتان لە ناوچەی رۆژهەڵات دەستمان بە ئامادەکاری و ڕێکاری بەرەنگاربوونەی کۆرۆنا کرد.
2- هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بوو لە دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی حاڵەتەکان بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق.
3- ژمارە و رێژەکانی تووشبوون و نووستن لە نەخۆش و مردن لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە جیهان زۆرباش و پەسەند کراوە.
4- هەرێمی کوردستان نموونەی سەرکەوتووە لە ئاستی جیهاندا لە ڕووبەرووبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا.
5- حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوودجەی فریاگوزاری و بوودجەی مانگانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا دابینکردووە.
6- (18) هەژدە کارگەی ئۆکسجینی دامەزراندووە بۆ نەخۆشخانەکان .
7- زیاتر لە (280) قەرەوێلەی چاودێری چڕ بە تەواوی پێداویستییەکان ئامادەکراوە و بەکارهێنراوە بۆ نەخۆشی کۆڕۆنا.
8- بەهاوبەشی حکوومەت و هاوکاری (12) نەخۆشخانە دروستکراوە بە پێداویستی و ئامێرە پزیشکیەکانی بۆ دابینکراوە لەم (2) دوو ساڵەدا.
9- لە هەرێمی کوردستان (36) تاقیگە دەست نیشان کراون پشکنینی کۆڕۆنا (PCR) خرایە بواری کارکردن.
10- تا ئەمرۆ لە کۆی (412.493) تووشبوو تەنها (46.845) نەخۆش لە نەخۆشخانەکان خوێندراون (386.961) نەخۆش بە تەواوی چارەسەر کراوون.
11- (3.852.880)پشکنین ئەنجام دراوە.
12- بڕی زیاتر لە (100) ملیار دینار لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بۆ خەرجیەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا خەرجکراوە.
13- پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین ...
سێ جۆری ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەر و ڕێگەپێدراو بەردەست کرا کە لە 180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین دەدرێت بە هاووڵاتییان.
2,995,999 ژەم دابینکراوە.
2,237,696 ژەم بەکارهاتووە.
758,303 ژەمی ماوە بەردەست.
- 1,285,684 ژەمی یەکەم بەکارهاتووە
(39%) سەرووی 18 ساڵی.
(29%) سەرووی 12 ساڵی.
(21%) کۆی گشتی هاووڵاتییان.
- 940,029 ژەمی دووەم بەکارهاتووە
(29%) سەرووی 18 ساڵی.
(22%) سەرووی 12 ساڵی.
(15%) کۆی گشتی هاووڵاتییان.
14- زیاتر لە (5000) پێنچ هەزار پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کاریان ڕاستەوخۆ لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا کردووە.
15- دەیان هەزار بڵاوکراوەکانی پۆستەر و لیفیلێت و بروشوور و پەیامی ڤیدۆیی بۆ هۆشیاریکردنەوەی هاووڵاتییان ئەنجام دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.