به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی شارۆچكه‌ی مه‌خموور ڕایگه‌یاند، به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو پڕۆژه‌ی ستراتیژی و گرینگی ڕێگاوبان له چیای قه‌ره‌چووخ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
زيره‌ك حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی شارۆچكه‌ی مه‌خموور تايبه‌ت بۆ (كوردستان تيڤی) ڕايگه‌ياند: بۆ زياتر خزمه‌تكردنی سنووری شارۆچكه‌ی مه‌خموور و دانيشتووانی ناوچه‌كه به گشتی، به بڕياری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو پڕوژه‌ی گه‌وره له بواری ڕێگاوبان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌كان بريتین له چاككردن و دروستكردن و قيرتاوكردنی ڕێگای قه‌ره‌چووخی گه‌وره و بچووك.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو پڕۆژه‌كه له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوادانكردنه‌وه‌ی حكوومه تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت به گوژمه‌ی (12) مليار دينار.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چيای قه‌ره‌چووخ و گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه سوودی لێ وه‌رده‌گرن، جگه له‌م پڕۆژه‌یه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی سنووری مه‌خموور، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی دايه هه‌نگاوی ديكه‌ش بنێت بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.