سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كوژرانی سه‌ركرده‌ی تیرۆریستانی داعش په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه كوژرانی خه‌لیفه‌ی داعش گورزێكی گه‌وره بوو بۆ سه‌ركردایه‌تی داعش.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "كوژرانی ئه‌بوو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌شی گورزێكی گه‌وره بوو بۆ سه‌ركردایه‌تی داعش و كرده‌یه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بوو بۆ قوربانییانی ده‌ستی داعش".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "له سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركه‌كه‌یاندا ستایشی هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاند "جه‌خت له پابه‌ندبوومان به شه‌ڕكردن و له‌ناوبردنی تیرۆر ده‌كه‌ینه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.