به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت چووه سه‌رووی 92 دۆلاره‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له ساڵی 2014 بگاته ئه‌م نرخه.
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ڕێژه‌ی 1.21% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 92.21 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه به‌رزبووه‌وه به ڕێژه‌ی 1.27% و نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 91.42 دۆلار.
له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2014وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره نرخی نه‌وت بگاته ئه‌م ئاسته و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاڵۆزییه سیاسی و پێویستییه‌كانی زیاتری وڵاتانی جیهان به نه‌وت له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی 15% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.