فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان كرد به گواستنه‌وه‌ی هێزی زیاتر وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌وروپا.
ئاژانسی (سی بی ئێس)ی ئه‌مه‌ریكی گواستییه‌وه: نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له بنكه‌ی سه‌ربازی (فۆڕت پراگ) له هه‌رێمی كارۆلینا سواری فڕۆكه بوون به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌وروپا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌و دوو هه‌زار سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه نزیكه‌ی 1700 سه‌ربازیان له پۆڵه‌ندا جێگیر ده‌كرێن و سه‌ره‌تاش به‌شێوه‌ی كاتی له‌نێو خاكی ئه‌ڵمانیا داده‌به‌زن.
جۆن كێربی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) پێشتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه 2 هه‌زار سه‌ربازی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا بكات.
ناردنی ئه‌م سه‌ربازه زیادانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وروپا به‌هۆی ئاڵۆزی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕووسیایه سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر ئۆكڕانیا.
لای خۆشییه‌وه ڕووسیا جه‌ختی كردبووه‌وه كه ناردنی ئه‌م هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وروپا هیچ له هه‌ڕه‌شه‌كانیان ناگۆڕێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه ناردنی ئه‌م هێزانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ پاراستنی خۆی و به‌رژوه‌ندییه‌كانیه‌تی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.