وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسڕ ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه بانگه‌شه‌ی ده‌كرد ئه‌و ئیمامی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هێزه‌كانی پۆلیس توانیان كه‌سێك له گه‌ڕه‌كی عه‌ین شه‌مس له پارێزگای قاهیره ده‌ستگیر بكه‌ن كه له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی (فه‌یسبووك) بانگه‌شه‌ی ده‌كرد كه ئه‌و ئیمامی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی ئیسلامه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و مۆبایله گیرا كه ناوبراو له فه‌یسبووك بانگه‌شه‌ی ده‌كرد ئیمامی مه‌هدییه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسڕ ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی ده‌ركه‌وت كه‌سه‌كه باری ده‌روونی ناته‌واوه و شێوازی قسه‌كردنیشی پچڕپچڕ و شێواوه.
دایكی گه‌نجه‌كه جه‌ختی كرده‌وه كه كوڕه‌كه‌ی له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ناته‌واوه و ئاڵووده‌ی كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه و بۆ چاره‌سه‌ریش چه‌ندجارێك بردوویه‌تییه لای پزیشكی ده‌روونی و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رگرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.