زاناكانی چین سه‌ركه‌وتووبوون له دروستكردنی ره‌حمی كۆرپه‌ی ده‌ستكرد كه هاوشێوه‌ی ڕه‌حمی ئافره‌ت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی چاودێری و گه‌شه به كۆرپه ده‌كات.
زاناكان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌م داهێنانه له داهاتوودا سوود به‌و وڵاتانه ده‌گه‌یه‌نێ كه له دێرزه‌مانه‌وه كێشه‌ی نزمی ڕێژه‌ی منداڵبوونیان هه‌یه. ئه‌مه به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (biomedeng)ی چینی.
زاناكان له شاری سووچوو له هه‌رێمی جیانگسۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی چین ڕایانگه‌یاند كه توانیویانه سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ڕه‌حم و چاودێری كۆرپه‌له پێش بخه‌ن و ژینگه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ڕه‌حمی ئافره‌ت دروست بكه‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه داهێنانه‌كه‌یان ئێستا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ چه‌ندان جۆری ئاژه‌ڵ و جه‌ختیشی كرده‌وه كه كاره‌كان تا ئێستا به‌وپه‌ڕی ورد و باشی به‌ڕێوه ده‌چێت.
داهێنانه‌كه هاوشێوه‌ی ڕه‌حمی ئافره‌ت هه‌موو پێداویستییه‌كان كۆرپه له خواردن و ژینگه و چاودێری بۆ منداڵ فه‌راهم ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست منداڵه‌كه پێده‌گه‌یه‌نێت و گه‌وره‌ی ده‌كات.
زاناكانی چین ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه به‌گوێره‌ی سیسته‌مێكی زیره‌ك و ئه‌لیكترۆنییه‌وه له ڕۆژی یه‌كه‌می دانانی كۆرپه‌كه تا گه‌وره‌بوونی ته‌واوه‌تی كاتژمێر به كاتژمێر ده‌توانن چاودێری كۆرپه‌كه بكه‌ن و ئاگاداری دۆخی ته‌ندروستییه‌كه‌ی بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.