Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 05:47

سیروان بارزانی زانیاری لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش لە سنووری مەخموور خستەڕوو

کوردستان TV
100%

 

بەرپرسی میحوەڕی گوێر- مەخموور زانیاری لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش خستەڕوو.

سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەڕی گوێر-مەخموور بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند:شەوی ڕابردوو لە بناری ڕۆژئاوای چیای قەرەچووغ تیرۆریستانی داعش هێرشێکیان کردە سەر خاڵێکی پێشمەرگە قارەمانەکان.

ڕاشیگەیاند:لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بەرپەرچی هێرشەکە درایەوە و هێرشەکە تێکشکێنرا.

ئاماژەی بەوەشکرد هێرشەکە برینداربوونی دوو پێشمەرگەی لێکەوتەوە و خۆشبەختانە برینەکانیان سووکە و باری تەندروستییان جێگیرە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.