Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 05:47

مەسرور بارزانی: پشتیوان و هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکەین بۆ تێپەڕاندنی نەخۆشییەکە

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشتیوان و هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکەین، بۆ تێپەڕاندنی نەخۆشییەکە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 4ـی کانوونی دووەمی 2022 لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: دڵخۆشم بە چاکبوونەوەی نەخۆشانی شێرپەنجە و ڕزگاربوونیان لە نەخۆشییەکە.

ڕاشیگەیاند: پشتیوان و هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکەین، بۆ تێپەڕاندنی نەخۆشییەکە.

هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە دوو ساڵی ڕابردوودا سندوقی شێرپەنجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتی کوردستانییان و سەردانیکەرانی داوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە لە 8 نەخۆشخانەی شێرپەنجە لەسەرتاسەری کوردستان نزیکەی 118 ملیار دینار دابینکراوە بۆ دەرمان، چارەسەر، ئامێر، کەلوپەل و یارمەتییە داراییەکان.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردەوە کە ڕژدە لە دابینکردنی هەموو یارمەتییەک بۆ ئەوانەی بەدەستی شێرپەنجە دەناڵێنن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.