بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتباری کوشتنی ئەو گەنجەی لەناو ماڵەکەی لە سنووری قوشتەپە کوژرا خۆی ڕادەستی هێزەکانیان کرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند:دوای ڕووداوی کوشتنی (ئەحمەد لەتیف سلێمان) لە شەوی ڕابردوودا لەناو ماڵەکەی لە گوندێکی سنووری ناحییەی قوشتەپە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان.
ڕاشیگەیاند: توانرا تۆمەتباری سەرەکی کوشتنەکەی لەلایەن تیمەکانی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستنیشان بکرێت بەناوی (س.ی.ق).
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمشەو هەینی تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کرد و دەدرێتە دادگا و لایەنی پەیوەندیدار بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.