Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:27

ئەردۆغان: وڵاتانی ڕۆژئاوا گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینا ئاڵۆزتر دەکەن

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا جددی نین لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینا، بەڵکوو دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی دوای سەردانەکەی بۆ ئۆکڕاینا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکڕاینا لەکاتی گەڕانەوەی ڕایگەیاند: وڵاتانی ڕۆژئاوا جددی نین لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ گرژییەکانی نێوان ئۆکڕاینا و ڕووسیا، سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژئاواشی تۆمەتبار کرد بەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن.

هەروەها لە درێژەی گوتەکانیدا ڕایگەیاند: جۆبایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی لەمبارەیەوە نەناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرۆکی ئۆکڕاینای ئاگادار کردۆتەوە ئەنقەرە ئامادەی نێوەندگیرییە لەنێوان هەردوو وڵاتەکە، بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.