Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 04:35

داوا له‌هاووڵاتییان ده‌کرێت ژه‌می سێیه‌می ڤاکسین وه‌ربگرن

کوردستان TV
100%


سەرپەرشتیاری تیمی كۆڕۆنا لەپارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت، ئەو هاوڵاتیانەی دوو ژەمی ڤاكسینیان كردووە، پێویستە سێیەم ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن تاوەكو پارێزراوبن لە كۆڕۆنا.
د. هێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری تیمی كۆڕۆنا لەپارێزگای سلێمانی، له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئەوەی زیاتر پارێزراوبن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و جۆرەكانی ئەو هاوڵاتیانەی دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان كردوە، پێویستە ژەمی سێهەمیش وەربگرن.
ڕاشیگه‌یاندووه‌، داوا لەهاووڵاتیان دەكەن پابەندبن بە وەرگرتنی دۆزی سێیەم و تاوەكو دەتوانن رێكارەكانی خۆپارێزی توند بكەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.