ھێزە ئهمنییهكانی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، حەشارگەیەکی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، خاپوور کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزە ئهمنییهكانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، حەشارگەیەکی داعش دۆزراوەتەوە کە دواتر لەلایەن ھێزە ئهمنییهكانی عێراق خاپوور کراوە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.