له ده‌ستپێكی گه‌ری بیست و سێیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی خیتافی میوانداری یانه‌ی لیڤانتی كرد‌و به تۆمار كردنی سێ گۆل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای كۆلسیۆم ئه‌لفۆنسۆ پێرێز له مه‌درید به‌رێوه چوو، له‌گه‌ل فیكه‌ی ده‌ست پێكی یاری ئینیس ئۆنالی توركی گۆلی یه‌كه‌می بۆ خیتافی تۆمار كرد.
له خوله‌كی بیست‌و نۆ هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و خیتافیشی به‌م دوو گۆله له گێمی یه‌كه‌م پێشخست .
له گێمی دووه‌میش هێرشه‌كانی خاوه‌ن یاریگا به‌رده‌وامی هه‌بوو له دوا خوله‌كی یاری كارلیس ئهلینیای ئیسپانی گۆلی سێه‌م و كۆتایی تۆمار كرد‌و خیتافی شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ی هم وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به بیست و پێنج خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چوارده‌می ریزبه‌ندی ، لیڤانتیش كه‌له‌م وه‌رزه ئاستێكی خراپ پێشكه‌ش ده‌كات تووشی سێزده‌هه‌مین دۆراندن هات و به یازده خال له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت .
له‌لالیگادا خیتافی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیڤانتی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.