Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 03:19

وەزیری ئەوقاف : کوردستان لانەی ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستییە

له‌ دھۆک خولێكی پەرەپێدانی تواناکان بۆ مامۆستایانی ئایینی کرایەوە
کوردستان TV
100%

بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی خولی پەرەپێدانی تواناکان بۆ مامۆستایانی ئایینی  کرایەوە.

ئەمرۆشەممە 5 ی شوباش2022 بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق ،وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، لەپارێزگای دھۆک خولی پەرەپێدانی تواناکانی بۆ مامۆستایانی  ئایینی پارێزگای دھۆک کردەوە.

پاشان لەوتەیەکدا وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، پشتیوانی بۆبەرەو پێشبردنی ئاستی تواناکانی مامۆستایان دووپاتکردەوە.

ھەروەھا جەختی لە برەودان بە بنەمازانستییەکانی ووتار برەودان بەتواناکانی مامۆستایان کردەوە.

دواتر د. پشتیوان سادق رایگەیاند: کوردستان لانەی ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستییەو ناوەندی پێکەوەییە بۆ ھەموو پێکھاتەکان، شاری دھۆکیش جوانترین نموونەی پێشوازی و وەفاداری بۆ ئاوارەو لێقەوماوان ھەبووە، ئەمە جوانترین کەلتوری سروشتی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەییە.

هه‌روه‌ها  گوتی: حکومەتی کوردستان بەیاسا مافی ھەمووانی پاراستووەو بەردەوامیش دەبێت لەخزمەت کردنی ھەموو ئایین و پێکھاتەکان و پاراستنی مافی ھەمەلایەنە.

جێگەی ئاماژەیە پرۆژەی بەرەوپێش بردنی تواناکانی مامۆستایان بۆ ھەموو پارێزگاکانی ھەرێم دەکرێتەوە، بەپشتیوانی پسپۆرانی بوارەکە زێتر لە (3000) ھەزار لە مامۆستایانی  ئایینی بەشداری تێدا دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.