Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 01:56

شاندی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستانیان کرد

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەکات
کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەکات .

ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد . 
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهینانی حکومەتی نوێی عێراق کرا و جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و لە یەکنزیکبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرا لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و چارەسەکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ.
شاندی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستانیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە سەرکەوتنی ھەرێم سەرکەوتنی ھەموو عێراقە و پێویستە ھەموو ھەوڵەکانمان چڕبکەینەوە لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی گشت ھاووڵاتییانی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.