یانه‌ی ڤیاریاڵ به‌فه‌رمی جیۆڤانی لۆسێلسۆی ئه‌رژه‌نتینی و ناوه‌ڕاستكاره نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان كرد.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له دوایین رۆژی مێركاتۆی زستانه‌دا، یاریزانه‌كه یانه‌ی تۆتنهامی جێهێشت و به خواستن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه چووه ڕیزی ڤیاریاڵ كه ئه‌مه دووه‌م جاره له خولی ئیسپانیا یاری ده‌كات.
پێشتریش له وه‌رزی دووهه‌زاروهه‌ژده دووهه‌زارونۆزده له ڕیزی ڕیال بێتیس یاری كردووه، لۆ سێلسۆ خۆشحاڵی خۆی به په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی ڤیاریاڵ ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه ئاشنایه‌تیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئونای ئێمری ڕاهێنه‌ری ڤیاریال هه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی یانه‌كه.
گوتیشی، ڤیاریاڵ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێ یاریزانی لێهاتووه كه به ئاستێكی به‌رز یاری ده‌كه‌ن و هانده‌رانیش متمانه‌ی ته‌واویان به پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی تیپه‌كه‌یان هه‌یه، بۆیه منیش به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه له چاوه‌ڕوانی به‌شداریكردن له یاریه‌كانی تیپه نوێیه‌كه‌م دام، لۆسێلسۆی ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵ و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له هاوینی ساڵی دووهه‌زارو بیست په‌یوه‌ندی به یانه‌ی تۆتنهام كرد‌و له كۆی هه‌شتاو چوار یاری به درێسی یانه له‌نده‌نیه‌كه هه‌شت گۆڵی بۆ تۆماركردووه.
ڤیاریاڵ جیۆڤانی لۆسێلسۆی ئه‌رژه‌نتینی و ناوه‌ڕاستکاره نوێیه‌که‌ی پێشکه‌شی میدیاکان کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.