له ڕێوڕه‌سمێكدا له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئاڵای هه‌ردوو وڵاتی ئێران و كۆریای باشوور به‌رزكرایه‌وه كه به‌م دواییه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م دوو وڵاته گه‌یشتنیان بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر مسۆگه‌ركرد.
لیژنه‌ی باڵای پرۆژه‌كان و كلتور له قه‌ته‌ر ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی به ئاماده‌بوونی باڵیۆزانی هه‌ردوو وڵات سازكرد، تا ئێستا پازده هه‌ڵبژارده گه‌یشتنیان بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهان مسۆگه‌ركردووه.
پێشتریش له چه‌ند ڕێوڕه‌سمێكی هاوشێوه‌دا ئاڵای هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیاو دانیمارك و فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو و به‌لجیكاو كڕواتیاو ئیسپانیا‌و سڕبیاو ئینگلته‌راو سویسرا‌و هۆڵه‌نداو به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین به‌رزكرایه‌وه كه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاتانه له پاڵاوتنه‌كانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیست ودوو قه‌ته‌ر.
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ یه‌كه‌مجاره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له وڵاتێكی عه‌ره‌بی له ناوچه‌ی كه‌نداو له بیست ویه‌كی تشرینی دووه‌م تا هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به به‌شداری سیی و دوو هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تا ئێستا 15 هه‌ڵبژارده گه‌یشتنیان بۆ کۆتاییه‌کانی جامی جیهانی 2022 مسۆگه‌ر کردووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.