دوای تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ لە دەستگیركرانی یەکێک لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و و بارهێنانی مەریوان، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و دەستبەسەرە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، دوای تێپەڕبوونی 7 ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی شەعبان محەممەدی 47 ساڵ و خەڵکی مەریوان، ناوبراو تا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراوە و لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو تەنیا یەکجار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەی کردووە.
شەعبان محەممەدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان _مەریوان ڕۆژی یەکشەممە (30ی ژانویەی 2021)، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کرا.
هەنگاو راشیگهیاندووه: کە هێزە ئەمنییەکان وێرای دەستبەسەر کردنی شەعبان محەممەدی دەستیان بە سەر ئامێری مۆبایلی خۆی و هاوژینەکەیدا گرتووە.
ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان _مەریوان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێک ڕای گەیاندووە کە ڕۆژی یەکشەممە 17ی 2 ی 2022، بە مەبەستی شەرمەزار کردنی دەستبەسەر کرانی شەعبان محەممەدی لەپێش بینای قایم مەقامی (فەرمانداری) مەریوان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.