Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:54

کارۆخ خۆشناو : چه‌کی دبلۆماسیه‌ت به‌هێزتره‌ له‌ چه‌کی شه‌ڕ

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ گرژی نێوان ئۆكراینا و روسیا كارۆخ خۆشناو شاره‌زا له‌ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند :

یه‌كه‌م وڵات بوو جیابۆوه‌  له‌ رووسیا به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ، دوای ئه‌وه‌ی رووسیا دورگه‌ی كریمیا داگیر ده‌كات به‌وه‌ی مێژووه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ش ناره‌زایی ئه‌مه‌ریكای لێكه‌وتۆته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش ترسی لای ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه‌ به‌وه‌ی نه‌وه‌ك وه‌ساڵانی 2014 رووداوه‌كان دووباره‌ ببنه‌وه‌ .

به‌وه‌ش ناتۆ چه‌كی زۆری پێشكه‌ش به‌ ئۆكراینا كردووه‌ ، رووسیاش نارازییه‌ به‌و پێشهاته‌ نه‌وه‌ك ئۆكراینا ببێته‌ به‌شێك له‌ ناتۆ و ئه‌ندام یه‌كێتی ئه‌وروپا

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ رووسیا ئه‌و داوایه‌ی به‌ فه‌رمی كردووه‌ به‌وه‌ی ئۆكراینا نه‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا .

جوگرافیا فاكترێكی به‌هێزه‌ بۆ ترسی رووسیا ، چونكه‌ بوونی ئۆكراینا به‌ ئه‌ندام له‌ ناتۆ مه‌ترسی بوونی چه‌كێكی قورس بوونی ده‌بێت .

هێز یه‌كێكه‌ له‌ له‌ ئامرازه‌كانی دانوستان ، چ ئه‌وه‌ی رووسیا ده‌یكات یان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ناتۆ ده‌یكه‌ن .

كارۆخ خۆشناو شاره‌زا له‌ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی  رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ناكۆكییه‌كی زۆریان بۆ دروست بووه‌ له‌و گرژییه‌ی ئۆكراینا ، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ ، ئیستا ئه‌مه‌ریكا پشت به‌ سیاسه‌تی نه‌رم ده‌به‌ستن به‌ تایبه‌تی دیموكراته‌كان له‌ ئه‌مه‌ریكا .

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ندین نێوه‌ندگیریش بۆ ئه‌و گرژییه‌ سه‌ردانی هه‌ردوو لایان كردووه‌ ، یه‌كێك له‌وانه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان بوو ، هه‌روه‌ها كه‌سانی دیكه‌ش بڕیاری سه‌ردانی هه‌ردوو لایان كردووه‌ .

ئه‌گه‌ر شه‌ڕ روویدا  خه‌لكی ئۆكراینا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن و تووشی داروخان ده‌بن و ده‌بنه‌ قوربانی .

ئه‌مه‌ریكا زانیاری هه‌یه‌ كه‌ رووسیا جدیه‌ له‌ هه‌ره‌شه‌كردن و كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌ سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكراینا .

كارۆخ خۆشناو شاره‌زا له‌ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌یدا كه‌ له‌ سه‌ده‌ی 21 ده‌ژین مرۆڤایه‌تی ده‌بێ وانه‌ی وه‌رگرتبێت ، له‌ رابردوو ، له‌ ئێستادا چه‌كی دبلۆماسیه‌ت به‌هێزتره‌ له‌ چه‌كی شه‌ڕ

 

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.