پۆلیسی هه‌ولێر له‌سه‌ر رووداوێكی هاتووچۆ كه گیان له‌ده‌ستدانی لێكهوتهوه، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: كاتژمێری 9 ى شه‌وی رابردوو 5/2/2022، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بە بوونی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە گوندی (گەزنە)، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلێکی (تۆیۆتا لاندگرۆزەر) ڕەنگی سپی، خۆی بە کەسێک بە ناوی (ئه‌بوبه‌كر شوان عه‌زیز) تەمەن (18 ساڵ)دا کێشاوە و گیانی لەدەست داوە، کە دواتر شوفێرەکە ڕایكردووه.
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه، سەبارەت بە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، کە گەنجەکەی کوشتووە، لە کاتی ئێستادا لە ژێر چنگی یاسایە و لە لێکۆڵینەوەدایە.
پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و شۆفێره ده‌ستگیرکرا کههاووڵاتییهکی کوشتبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.