وڵاتانی پێشكه‌وتوو،بۆپاراستنی ژینگه هه‌رده‌م به‌دوای شێواز و رێكاری نوێ دا ده‌گه‌رێن، بۆ پاك ڕاگرتنی شه‌قامه‌كان له هه‌مان كاتدا ئامانج له‌م كاره‌ش كه‌مكردنی تێچووی پاك كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانه.
له وڵاتی سوێد ،له‌ئێستادا كۆمپانیایه‌ك به ناوی "كۆرڤید كلینینگ" بۆههڵگرتنهوهی زبڵ وخاشاك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌تایبه‌تی پاشماوه‌ی جگه‌ر ده‌ستی كردووه به راهێنانی باڵنده‌ی قه‌ڵه‌ره‌ش ،به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و باڵنده زۆر زیره‌ك و هۆشیاره ،له هه‌مان كاتدا له‌راهێنانی زووتر وباشتر كرداره‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.
شایانی باسه زانایان له ساڵی 2014 باسیان له‌وه كردوه كه زیره‌كی باڵنده‌ی قه‌ڵه‌ڕه‌ش به‌قه‌د زیره‌كی منداڵێكی ته‌مه‌ن 7-10 ساڵان ده‌بێت، راهێنانی ئه‌م باڵنده‌یه له رێگه‌ی پێدانی خوارده‌مه‌نی ده‌بێت.
ئا- كامران
ژێده‌ر- مصر ئه‌لیه‌وم
ڤیدیۆ.. بۆ پاککردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان ڕاهێنان به قه‌ڵه‌ڕه‌ش ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.