یانه‌ی چێڵسی گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، له قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یانه‌ی چێڵسی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی پلیمۆس ئارگایلی پله دووی میوانی برده‌وه.
سه‌ره‌تا تیپی میوان به گۆڵێك پێش بلوز كه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان ماكاولی گیلێسفێی له خوله‌كی هه‌شت تۆماری كرد، پاشان به‌رگریكاری ئیسپانی، سیزار ئه‌زپیلیكوێتا گۆڵی به‌رامبه‌ری چێڵسی له خوله‌كی چلویه‌ك به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به ته‌واوبوونی هه‌ردوو گێمی یاسایی یاری به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان، په‌نا برایه به‌ر دوو گێمی زیادكراو، له دوایین خوله‌كی گێمی زیادكراوی یه‌كه‌مدا، ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆی ئیسپانی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی یانه له‌نده‌نیه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش چێڵسی گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌راو پلیمۆس ئارگایلیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.
چێڵسی گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌کێتی ئینگلته‌را
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.