Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 20:42

وەزیری پلاندانان: سیستەمی ئەلیکترۆنی گرێبەستە گشتیەکان بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و کارئاسانییە

کوردستان TV
100%


ئەمرۆ یەک شەمە ٦-٢-٢٠٢٢ د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان لەگەڵ بەرێوەبەری گرێبەستە گشتیەکان و نوێنەری یاسایی و فەرمانبەرانی بەرێوەبردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی گرێبەستەگشتیەکانی ژمارەیەک وەزارەت کۆبووە.
لەکۆبونەوەکە بریکاری وەزارەت و تیمی ڕاهێنانی ئاژانسی کۆیکا ئامادەبوون گفتوگۆ لەبارەی دواین ئامادەکاریەکانی کار پێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی گرێبەستەگشتیەکان کرا کەلەو ڕێگەیەوە ڕۆتین و ئەو کاتە زۆرەی پێشکەشکردنی پرۆسەی تەندەری ناهێڵێت لەلایەن بەڵێندەران و کۆمپانیاکان بۆ وەرگرتن وجێبەجێکردنی پرۆژەکانی حکومەتی هەرێم کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان ڕای گەیاند سەرباری ئاستەنگەکانی کۆرۆنا بەڵام دەمانەوێت لەماوەیەکی نزیک پەلەبکرێت لەدەست پێکردنی پرۆژە کە وەک قۆناغی یەکەم ژمارەیەک وەزارەت و دواتر تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەت لەڕێگەی ئەو سیستەمەوە گرێبەستەگشتیەکان ئەنجامدەدرێت.
دواتر وەزیری پلاندانان بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لە چۆنیەتی بەرێوەچونی کارەکان و گرفت و داخوازیەکانیان گوێی لەبەشداربوانی خولەکە و فەرمانبەرانی بەرێوەبردنی سیستەمەکە گرت کەلەلایەن ئاژانسی کۆیکاوە بەرێوەدەچێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.