Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:39

پەیەدە دوو میدیاکاری له‌ شاری قامشلۆ رفاند 

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی هەواڵێكی  پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا ، رۆژی شەممە 5ی شوبات میلیشیاكانی سەر بە پەیەدە، سەبری فەخری،  میدیاكار و ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا - ن لە شاری قامشلۆ رفاندووە.
هاوكات میلیشیاكانی سەر بە پەیەدە هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی  باوەر مه‌لا ئەحمەد ، په‌یامنێری یه‌كێتی میدیا و ئەویشیان رافاندووە.
پەیەدە هه‌وڵ ده‌دات له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه‌ كۆنترۆڵی كردوون، رێگه‌ له‌ چالاكییه‌كانی ئه‌و میدیایانه‌ بگرێت كه‌ له‌ ئه‌نه‌كه‌سه‌وه‌ نزیكن و بێده‌نگیان بكات.
هەر دوێنیش پەیەدە چالاكییەكانی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی "رووداو"ی له‌ باكووری سووریا راگرت.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.