Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:05

له‌ ئێن بی ئه‌ی دالاس ماڤریکس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر فیلادێلفیا سێڤنتی سیکسێرز تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی دالاس ماڤریكس به‌ سه‌دوحه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌دوهه‌شت خاڵ له‌ تیپی فیلادێلفیا سێڤنتی سیكسێرزی میوانی برده‌وه‌.
 له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، فیلادێلفیا به‌ شه‌ستوسێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ په‌نجاوسێ خاڵ له‌پێش میوانداره‌كه‌ی بوو، به‌ڵام له‌ نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی دالاس ئه‌م دواكه‌وتنه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به‌ جیاوازی نۆ خاڵ به‌ سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد كه‌ ئه‌مه‌ش سییه‌مین بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی.
 یاریزان لوكا دۆنسیچ ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی دالاس بینی و سیی و سێ خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، ڕێگی بولۆكی هاوكاره‌كه‌شی بیست خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان جۆیل ئێمبید بیست وحه‌وت خاڵی بۆ فیلادێلفیا تۆماركردو تیپه‌كه‌شی دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و بیستویه‌كه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند.
 

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.