وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند كه بارهه‌ڵگرێكی ڤاكسینی كۆڕۆنا له جۆری ڤایزهریان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه ژماره‌كه‌ی له ملیۆنێك ڤاكسین زیاتره.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڕی ملیۆنێك و 600 هه‌زار و 200 ڤاكسینی كۆڕۆنا له جۆری ڤایزهرمان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه وه‌رگرت ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی خاكی سوور و مانگی سووری كردوومانه.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر دوای گه‌یشتنی ڤاكسنهكان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش دابه‌شكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.