لە شەقامێکی کەرکووک تەرمی باوک و کوڕێک بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرانەوە.
بنکەی پۆلیسی تسعین ڕایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە لە شەقامی فڕۆکەخانەی کەرکووک تەرمی باوک و کوڕێک بە کوژراوی لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب) دۆزرانەوە.
ڕاشیگەیاند: باوک و کوڕەکە لە نەتەوەی عەرەبن و خەڵکی گوندی ترکەڵانی سەر بە شارەدێی یایچییە لە باشووری کەرکووک.
پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەشدا باوک و کوڕەکە بەھۆی کێشەیەکی کومەڵایەتییەوە کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.