Erbil 38°C دووشەممە 25 ئاب 07:40

تەندروستی سلێمانی: بەبێ کارتی ڤاکسین هیچ پزیشک و کارمەندێک مووچە وەرناگرێت

کوردستان TV
100%

 

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و کارتی ڤاکسینی کۆڕۆنا هیچ پزیشک و کارمەندێک مووچەی مانگی 2 وەرناگرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە کردووە جەختی کردۆتەوە پێویستە سەرجەم پزیشک و کارمەندان ڤاکسین وەربگرن.

لە نووسراوەکە هاتووە "ئاگاداری سەرجەم پزیشکان، کارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەینەوە بەبێ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڕۆنا و کارتی ڤاکسینی کۆڕۆنا مووچەی مانگی (2) وەرناگرن بۆ جێبەجێکردن و کاری پێویست".

هاوکات نووسراوەکە واژۆی دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لەسەرە، ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە کراوە.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.