Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 15:41

د. ئاسۆ حه‌وێزی : یه‌ک حاله‌تی شێرپه‌نجه‌ زۆره‌ ئێمه‌ له‌ سه‌یری بوه‌ستین

کوردستان TV
100%

د. ئاسـۆ حـەوێـزی - گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی بەرەنگاربوونـەوەی نەخـۆشییەکانی شـێرپەنجـە لە هـەرێمی کـوردسـتان  رایگه‌یاند:

له‌ رۆژی 4ی مانگی شوبات وه‌ك رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ ئه‌و یاده‌ به‌رز راده‌گرین ، هه‌‌ر ئه‌مساڵ  ئه‌و یاده‌ ده‌كرێته‌وه‌ ، ئامانجی ئه‌و كۆنفراسه‌ زیاتر دیاریخستنی داتاكانه‌ ، ئه‌و  نه‌خۆشییه‌ پێویسته‌ بایه‌خی پێبدرێت ، زیاتر بۆ زوو ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت .

روونیشیكرده‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زۆر گرنگی به‌و پرسه‌ ده‌دات ، به‌ ژماره‌ باس بكه‌ین له‌ لیڤلی ناوه‌ندین و ئه‌و ساڵ 7904 حاله‌ت تۆمار كراون رێژه‌كه‌ كه‌مه‌ به‌ لام حاله‌تێكیش زۆره‌  .

د . ئاسۆ حه‌وێزی روونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ، 19.8 شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك  پاشان سیه‌كان قۆلۆن و شێرپه‌نجه‌ی دیكه‌ وه‌ك جگه‌ر و هیتر . زۆر جار زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ هه‌وڵه‌ بۆ زیاتر چاره‌سه‌ركردن و بنبڕكردنی . 8 شوێن له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ، له‌ گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گه‌وره‌ترین پلانی ئه‌وه‌یه‌ ، كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووانه‌ . به‌ گشتی شێوازی ده‌ستنیشانكردن ، ده‌بێ بزانین ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ دواتر چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی كه‌ چۆنه‌ و چۆن ده‌بێ .

هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری گرنگه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ، نه‌خۆشییه‌كه‌ چونكه‌ كاریگه‌ری ده‌روونی هه‌یه‌ و گرنگی پێ بدرێت .

بودجه‌یه‌كی زۆریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ بارودۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست نه‌بووه‌ .

ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رووی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ زۆر ده‌وه‌ستێت و ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرسه‌ ده‌كات

ئه‌وانه‌ی زیاتر تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌بن ، ئه‌گه‌ر ژینگه‌ی له‌ بارهه‌مبوو ، هه‌روه‌ها پرسی دیكه‌ 30%ی له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵی په‌یدا ده‌بن .

شێرپه‌نجه‌ واتا نییه‌ به‌ مردن ، هه‌روه‌ها پشكنین پێویسته‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و زوو ده‌ستنیشانكردنی .

 

 

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.