پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، له دوو چاڵاكی جیاوازدا مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو کەسیان به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌ستگیر كرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێک ته‌قه له هاووڵاتییه‌ک ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانییان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ڕاشیگەیاند: له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێک له جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێک كه به تۆمه‌تباره‌كه بووه.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکە باس لە حاڵەتێکی دیکە دەکات و ئاماژەی بەوە دا "پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێک كه به‌زه‌بری چه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردبوو، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كرد و توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیر بكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كدا له‌جۆری تاپڕ و ده‌مانچه، ئێستاش هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ر.م.ن) و (د. ج. ع) به بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.