هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه (تحالف السیاده) كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی سوننه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق، به‌شدارینه‌كردنی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی دووشه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار ڕاگه‌یاند.
هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بۆ پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی دیالۆگی سیاسی كه هێزه سیاسییه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له زۆرینه‌ی نیشتمانی، بڕیارمان دا به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 7ی شوباتی 2022ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌كه‌ین.
ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری تا وڵات له قه‌یرانی زیاتر به دوور بگرین.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕه‌وتی سه‌در به فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕه‌تكردبووه‌وه.
لای خۆشییه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كار و به‌رنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی دووشه‌می په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاندبوو كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو دانیشتنه‌كه كات 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات و سه‌ره‌تا هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی ده‌خۆن و دواتریش پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.