له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌می نێوان وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و پارێزگاری هه‌ولێر باس له كێشه‌كانی غازی ماڵان و مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و به‌نزین و چه‌ند كێشه‌یه‌كی تریش كراوه.
پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ یەکشەم ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە دیوانى پارێزگا پێشوازى لە د. کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووستییەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد.
بڵاویشی كرده‌وه: لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر کێشەکانى کەمى غازى ماڵان و چۆنییەتى چارەسەرکردنى بەنزین و دابینکردنى گاز بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان و گەڕانەوەى کۆبۆن بۆ پێدانى بەنزین بە ئۆتۆمبێلەکانى هێڵى گشتیى بە نرخێکى گونجا و دابینکردنى گاز بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانى گەڕەکەکان کرا و جەخت لە بەپەلە چارەسەرکردنى کێشە و گرفتى گرانبوون و کەمى ڕێژەى غازى ماڵان کرایەوە.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: لە کۆتاییدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەکى فراوان لە نزیکترین کاتدا بە ئامادەبوونى سەرجەم پارێزگارانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنى سەرجەم ئەو ئالنگارى و گرفتانه‌ى هەن لەو بوارەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.