هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشوازی له هه‌ڵوێستی ئه‌و هێز و فڕاكسیۆنانه كرد كه بڕیاریانداوه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كه‌ن و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وانیش به‌شداریی دانیشتنه‌كه نابن.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێش ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار پێویسته لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشوازی له هه‌ڵوێستی ئه‌و هێز و فڕاكسیۆنانه ده‌كه‌ن كه بڕیاریانداوه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاوێژی زیاتر له‌نێوانیاندا بكرێت.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاریانداوه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار نه‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی دووشه‌می په‌رله‌مانی عێراقی بڵاو كرده‌وه كه كات 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات و سه‌ره‌تا هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه سوێندی یاسایی ده‌خۆن و دواتریش پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
لای خۆشییانه‌وه فڕاكسیۆنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه (تحالف السیاده) به فه‌رمی به‌شدارینه‌كرنیان له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.