پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە مانگی رابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 6 ى 2 ى 2022، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی هاوڕێ خاڕەزم، ئەیووب مووسا، سیامەند خاڕەزم، ئاسۆ شێخە و موراد ساعی دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانیان، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازرانەوە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ڕۆژی هه‌ینی رابردوو، ئەیووب مو‌سا و هاوڕێ خاڕەزم، سیامەند خاڕەزم و ئاسۆ شێخە و موراد ساعی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەركراون و بۆ به‌ندینخانه‌ی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرانەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ڕەحیم باهێمەت، بایزید خاڕەز و یووسف ئەمینی کە لەگەڵ ئەم پێنج کەسە دەستبەسەر کرابوون، دوای دوو ڕۆژ بەندکران ئازاد کراون.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش ،هۆكاری ده‌ستگیركرانیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه رووننه‌كراوه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.